نازم دەباغ: هەوڵەکانی ئێران بۆ ناردنەوەی پەنابەران هاووڵاتیانی هەرێم ناگرێتەوە

 نازم دەباغ: هەوڵەکانی ئێران بۆ ناردنەوەی پەنابەران هاووڵاتیانی هەرێم ناگرێتەوە
نوێنەری حکووتی هەرێمی کوردستان لە ئێران ڕای دەگەیەنێت، پێم وا نییە هەوڵەکانی ئێران بۆ ناردنەوەی پەنابەران، هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.



نازم دەباغ، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ڕاگەیاند: بابەتی گەڕاندنەوەی پەنابەران لە ئێران زۆر جار بۆ پەنابەرە ئەفغانییەکان باس دەکرێت، بەڵام فشاریان لەسەر نەبووە، ئێستا ئەفغانییەکان لەبەر دۆخی ئابووریی ئێران خۆیان خەریکن کۆچی پێچەوانە دەکەن، هەرچەند شتێکی ئەوتۆ نییە کە پشتی پێ ببەستین بۆ ئەوەی ئەم سیاسەت و بەرنامەیە بۆ ناردنەوەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان هەبێت".



نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لەبارەی ڕێژەی هاووڵاتییانی لەو وڵاتە ئاماژەی بەوەش دا: "وەک ڕێکخستنی یەکێتی کەسمان لە تاران نەماوە، بۆ هەڵبژاردنەکان جاری وا هەبووە بە ڕێژەی ١٠٠ هەزار کورد هەبوون، بەڵام سەرچاوەی فەرمی نەبووە بۆ ئەوەی داتایەکی دروست وەربگرین لەسەر ئەو بابەتە، هەروەها ئەو کوردانەی کە لە شۆڕشی ساڵی ١٩٧٤وە لە ئێران مانەوە ٨٠٪یان گەڕانەوە باشوور، ئەوانەی ماونەتەوە ژن و ژنخوازییان لەگەڵ ئێرانییەکان هەیە و نفووسی ئێرانییان هەیە، تا خۆیان بڕیاری گەڕاندنەوە نەدەن، فشار لەسەر کەس بۆ گەڕاندنەوەیان ناکرێت".



بۆ هەر حاڵەتێک ئەگەر هات و پەنابەرەکان بگەڕێندرێنەوە وەک حکوومەت چۆن پێشوازی لێ دەکەن؟، نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە ئێران گوتی "بەپێی یاسا دەبێ پێشوازی لەو ڕووداو و جۆرە هەڵوێستانە بکەین کە بەرامبەر پەنابەرەکان دەگیرێنەبەر".





باسنیوز
Top