عادل سه‌ردانی توركیا ده‌كات
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆی توركی، له‌میانی میوانداریكردنی نوێنه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیادا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌وه، باسی له چه‌ند پێشنیازێكی په‌یوه‌ست به كێشه هه‌ڵپسێردراوه‌كانی په‌یوه‌ست به ئاوی عێراقی كردووه و گوتوویه‌تی: "له‌و بواره‌دا كاری زۆر گرنگمان ئه‌نجامداوه، چونكه عێراق دراوسێمانه و له بواری ئاو و وزه‌دا كاری گرنگمان ئه‌نجامداوه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌شدا عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی توركیا ده‌كات و له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا باسی پرسه په‌یوه‌نداره‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات ده‌كه‌ن".
K24 -