پنتاگۆن: له عێراق به رێوشوێنه ئه‌منییه‌كانی خۆماندا ده‌چینه‌وه
شۆن رۆبه‌رتسن، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، پنتاگۆن پێداچوونه‌وه به رێوشوێنهكانیدا ده‌كات بۆ پارێزگاریكردن له باڵیۆزخانه و پێگه‌كانی دیكه‌ی له عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ قۆناغی ئێستا و داهاتووش بگونجێت، به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
پێشتریش به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا بیر له ره‌وانه‌كردنی 4 فڕۆكه‌ی بی 52ی بۆمبهاوژێر ده‌كاته‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
شه‌وی 7 له‌سه‌ر 8ی ئایار/ مایۆی 2019، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به سه‌ردانێكی له ناكاو گه‌یشته عێراق و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆبووه‌وه.
به گوێره‌ی زانیاری میدیاكانیش، پۆمپیۆ چه‌ند په‌یامێكی وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به ئێران و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، به به‌رپرسانی به‌غدا داوه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "العرب"ی له‌نده‌نی، پۆمپیۆ لیستی ناوی سه‌ركرده‌كانی میلیشیاكانی به عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقداوه، كه له ئێرانه‌وه نزیكن و له‌لایه‌ن تارانه‌وه كۆنتڕۆڵ ده‌كرێن.
K24