حەشدی شەعبی شکست بە خەونێکی حەیدەر عەبادی دەهێنێت

حەشدی شەعبی شکست بە خەونێکی حەیدەر عەبادی دەهێنێت
هاوپەیمانیی فەتح (هاوپەیمانیی پەرلەمانیی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی) شکست بە هەوڵ و خەونێکی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق دەهێنێت.

حەسەن شاکر، پەرلەمانتاری فەتح لە پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، حکوومەتی ئێستای عێراق بە سەرۆکایەتیی عادل عەبدولمەهدی لە ئەنجامی رێککەوتنی بەهێزی فەتح و هاوپەیمانیی سائیرون، دروست بووە.

حەسەن شاکر هەروەها رایگەیاندووە، کە حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر و سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق (2014- 2018) لە حوکمڕانیی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی شکستی هێنا.

ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانیی فەتح جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ”هەرگیز رێگا بە گەڕانەوەی عەبادی بۆ سەر حوکم نادەین“ و ئەوە خەونێکی بەدی نەهاتووی ئەوە.

پێشتر حەیدەر عەبادی و سەرکردەکانی هاوپەیمانیی نەسر چەند جارێک ئاماژەیان بە هەوڵی گەڕانەوەی حەیدەر عەبادی بۆ سەرۆکایەتیی وەزیرانی عێراق کردووە.











باسنيوز
Top