سەدر داوای لێبووردنی گشتی بۆ زیندانیانی عێراق دەكات
سەدر ئەمشەو لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) پۆستێكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا داوای كردووە بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزان، لێبووردنێكی گشتی بۆ زیندانیان دەربكرێ، بەو مەرجەی لێبووردنەكە تاوانبارانی گەندەڵی و تیرۆریستان نەگرێتەوە.
سەدر نووسیویەتی "ئەم داوای لێبووردنە نابێ ئەو گەندەڵانە بگرێتەوە كە نانی خەڵكیان دزیوە و لەسەر ملی خەڵك دەژین".
هەروەها نووسیویەتی گەندەڵەكان جێی ئومێد نین و پێویستە سزایان بەسەردا بسەپێندرێ، نە تۆبە دەكەن و نە خوداش هیدایەتیان دەدات.
لە كۆتاییشدا دەڵێ لە هەموو ئەو كەسانە دەبوورێت كە خراپەیان دەرهەق خۆی كردووە
bas news -