هاوپه‌یمانی سائیروون : ناكرێت عێراق بكرێتە مه‌یدانی ململانێكانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران و پێویستە به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵات له به‌رچاو بگیرێت
رۆژنامه‌ی "العربي الجديد"ـ نوسیوویه‌تی، ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌رپرسێكی حكوومه‌تی عیراق ئاشكرایكردووه، سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی سائیروون بۆ رۆژنامه‌كه‌ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی: "پوخته‌ی لێكتێگه‌یشتنه‌كه ئه‌وه‌یه، به‌ڵێندراوه عێراق نه‌كرێته مه‌یدانی ململانێكانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه له به‌رچاو بگیرێت".
رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كه ئاماژه‌ی به ده‌ستكه‌وتنی زانیاری وردتر داوه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و به‌ڵێنه نوێیانه، له مانگی شوبات/فێبرایه‌ری رابردووه‌وه حه‌شدی شه‌عبی به‌ڵێنی به عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نه‌كه‌نه ئامانج.
به‌رپرسێكی حكوومه‌تی عێراقی له به‌غدا كه نه‌یهێشتووه ناوی بنووسرێت به رۆژنامه‌كه‌ی گوتووه: "عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌ركه‌وتوو بووه و توانیوویه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ركردانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه به‌وه ناسراون له ئێرانه‌وه نزیكن بگاته لێكتێگه‌یشتن و ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه بكات كه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق رووبه‌ڕووی یه‌كتری نه‌بنه‌وه، یان هیچ هه‌ڵسوكه‌وتێك نه‌كه‌ن ببێته مایه‌ی دروستبوونی گرژی و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق. دیارترین سه‌ركرده‌كانی ئه‌و هێزانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌ركرده‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق و ئه‌كره‌م ئه‌لكه‌عبی، ئه‌مینداری گشتی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با بوون كه به‌م دوواییانه ئه‌مه‌ریكا خستیه لیستی سزادانه‌وه. ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و حامد جه‌زائیری و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به گرووپه چه‌كداره‌كانی شیعه به‌ڵینیانداوه عێراق له هه‌ر گرژی و به‌ریه‌ككه‌وتنێكی ئه‌مه‌ریكی و ئێرانی دوور بخه‌نه‌وه".
هه‌روه‌ها فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و هادی عامری، ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در به‌هۆی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه، په‌یامی حكوومه‌تی عێراقیان گه‌یاندووه‌ته سه‌ركرده‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی هه‌مان ئه‌و به‌رپرسه، عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق له نه‌جه‌ف، پاڵپشتی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی حكوومه‌تی عێراق ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه له به‌ریه‌ككه‌وتنی ئێران و ئه‌مه‌ریكا بپارێزرێ و له هه‌مان كاتدا نه‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی له عێراقه‌وه ئێران بكرێته ئامانج".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئیستا له عێراق رێككه‌وتنێكی سیاسی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته عێراق له هه‌ر روبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا بپارێزرێت، ئه‌وه‌ش رێگای بۆ حكوومه‌تی عێراق خۆشكردووه به‌ره‌و گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیك له تاران بجووڵێ. چونكه حكوومه‌تی عێراقی مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه له قۆناغی داهاتوودا هه‌ر دوو لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی و ئێرانی په‌نا بۆ زیادكردنی گرژییه‌كان ببه‌ن و ئه‌وه‌ی ئێستا به‌غدا ده‌یكات هه‌نگاوی خۆپارێزییه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه "عێراق هیچ نه‌وتێكی زیاده هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان ناكات بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی نه‌وتی ئێران بكاته‌وه. پاش ئه‌وه‌ی سعوودیه و ئیمارات ئاماده‌یی خۆیان بۆ كاریكی له‌و شێوه‌یه ده‌ربڕی و به‌ڵێنیاندا به‌رهه‌می زیاتر بنێرنه ده‌ره‌وه".
سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی سائیروونیش له‌باره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌ڵێت، هۆكارێكی ئاسانی هه‌یه، چونكه هه‌ر روبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌كی ئێرانی و ئه‌مه‌ریكی، دژی به‌رژه‌وه‌ندی عێراقه و كۆی پرۆسه‌ی سیاسیش ده‌خاته مه‌ترسییه و ته‌نانه‌ت ئێران و ئه‌مه‌ریكاش ئه‌وه‌یان ناوێت".
K24