عێراق لە ریزبەندیی وڵاتە خراپەكان و هەژارییە

عێراق لە ریزبەندیی وڵاتە خراپەكان و هەژارییە
عێراق لە ریزبەندیی وڵاتە باشەکان، دوا هەمین پلەی وەرگرت و لە هەموو ئەو وڵاتانەی لەناو ریزبەندییەکەدان، خراپترە.

ریزبەندییەکە لەسەر کۆمەڵێک بنەمای پەیوەندیدار بە ژیانی خەڵک و مافەکانی مرۆڤ، کە نەتەوە یەکگرتووەکان دایڕشتووە، بۆ وڵاتان کراوە و 148 وڵات بەپێی ئەو خاڵانەی وەریان گرتووە، کەوتوونەتە ناو لیستەکەوە.

ئەو پرسانەی وڵاتەکان لەسەریان خاڵیان پێ دراوە:

- زانست و تەکنۆلۆجیا

- کولتوور

- ئاشتیی جیهانی و ئاسایش

- سیستەمی جیهانی

- کەشوهەوا

- خۆشگوزەرانی و دادگەری

- تەندروستی

فینلەندا پلەی یەکەمی ریزبەندیی وڵاتە باشەکانی وەرگرتووە و عێراقیش دواهەمی ریزبەندییەکەیە و پلەی 148ـی وەرگرتووە.




باسنیوز
Top