عێراق لە ریزبەندیی وڵاتە خراپەكان و هەژارییە
ریزبەندییەکە لەسەر کۆمەڵێک بنەمای پەیوەندیدار بە ژیانی خەڵک و مافەکانی مرۆڤ، کە نەتەوە یەکگرتووەکان دایڕشتووە، بۆ وڵاتان کراوە و 148 وڵات بەپێی ئەو خاڵانەی وەریان گرتووە، کەوتوونەتە ناو لیستەکەوە.
ئەو پرسانەی وڵاتەکان لەسەریان خاڵیان پێ دراوە:
- زانست و تەکنۆلۆجیا
- کولتوور
- ئاشتیی جیهانی و ئاسایش
- سیستەمی جیهانی
- کەشوهەوا
- خۆشگوزەرانی و دادگەری
- تەندروستی
فینلەندا پلەی یەکەمی ریزبەندیی وڵاتە باشەکانی وەرگرتووە و عێراقیش دواهەمی ریزبەندییەکەیە و پلەی 148ـی وەرگرتووە.
باسنیوز