عێراق دوا كاروانی فڕۆكه‌ی ئێف 16 له ئه‌مه‌ریكا وه‌رده‌گرێت
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 4ی ئایار/ مایۆی 2019 رایگه‌یاند، 5 فڕۆكه‌یان له جۆری ئێف 16 له ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرت، كه دوا كاروانه و پێشتر له چوارچێوه‌ی گرێبه‌ستێك له‌و وڵاته كڕاون.
فه‌ریقی فڕۆكه‌وان ئه‌نوه‌ر حه‌مه ئه‌مین، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی، ئاماده‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و پێنج فڕۆكه‌یه بووه له بنكه‌ی ئاسمانی سه‌ربازی "به‌له‌د".
فه‌ریق ئه‌نوه‌ر رایگه‌یاند، گه‌یشتنی ئه‌و پێنج فڕۆكه‌یه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هێزی ئاسمانی عێراق ده‌بێت و له‌هه‌ردوو ئاستی جه‌نگی و راهێنانیش وڵات به‌هێزتر ده‌كات.
فڕۆكه‌ی ئێف 16 (F-16 Fighting Falcon)، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی فره ئه‌ركه و یه‌ك بزوێنه‌ری هه‌یه، به نه‌وه‌ی چواره‌می ئه‌و جۆره فڕۆكه‌یه داده‌نرێت و له‌لایه‌ك كۆمپانیا "جه‌نه‌رال داینامیكس" به‌رهه‌مهێنراوه و دواتریش كۆمپانیا "لۆكهێد مارتن" په‌ره‌ی پێداوه.
ئێف 16 یه‌كێكه له گرنگترین فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و به وردی ئامانجه‌كانی له‌سه‌ر زه‌مین ده‌پێكێت و له رووی جووڵه‌ی ئاسمانیش، تا ئێستا سه‌ركه‌وتووترینه و به چه‌ندین وڵاتی جیهان فرۆشراوه.
K24 -