ئه‌مه‌ریكا ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق رێكده‌خاته‌وه
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، واشنتن ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی به بڕی پێنج ملیۆن دۆلار بۆ ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق پێشكه‌شكردووه، كه راهێنان و كه‌رسته‌ی پێویست دابین ده‌كات و ئه‌مه‌ش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراقی ده‌بێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، جۆی هود، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و وڵاته له عێراق ده‌ڵێت: "فڕۆکەخانەکان دەرگاکانی جیھانن. ئەم پرۆگرامە ھاریکاریيە تەنھا سەلامەتی سەرنشینەکان بۆ خەڵکی عێراق بەھێز ناکات بەڵکو پاڵپشتی تواناکانی عێراقیش دەکات بۆ راکێشانی وەبەرھێنەرە بیانیيەکان و فراوانکردنی پەیوەندیيە بازرگانیيە جیھانيیەکان و ھانی گەشەپێدانی ئابووری دەدات".
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، بەرپرسەکانی دەسەڵاتی فرۆکەوانی شارستانی عێراقی و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و بەسرا و ھەولێر کۆبوونەتەوە بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی چۆنیەتی جێبەجێکردنی پرۆگرامەکە و بەردەوامبوون لەسەر بەھێزکردنی ئاسایش لە فرۆکەخانەکانی عێراق بۆ گەیشتن بە ستانداردە نێودەوڵەتیيەکان.
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، پرۆگرامەکە ئاماژەیەکە بۆ فراوانبوونی رۆڵی عێراق لە کۆمەڵگەی فڕۆکەوانی جیھانی.
k24 -