مانگی رابردوو لە عێراق 678 بەندکراو ئازاد كراون
وێنەیەك لەو راگەیەندراوەی فەرمانگەی چاكسازی لە وەزارەتی داد کە تێیدا هاتووە: "لە ماوەی مانگی رابروودا واتە مانگی نیسان، (678) زیندانی لە گرتووخانەکانی وەزارەتی داد لە زیندانی بەغدا و پارێزگاكانیتری عێراق ئازاد كراون.
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو: "لەو ژمارەیەش (64) كەسیان بەر لێبوردنی گشتی كەوتوون و ئەوانیتر كە(80)یان ئافرەت بووە و (598) یان پیاو بووە، پاش ماوەی زیندانییەکەیان، ئازاد كراون".