ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە، پێدەچێت تەواوكردنی پێكھاتەی حكومەتیش بخرێتە دەنگدانەوە.
بڕیارە كاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە و ئەگەر ھەیە بابەتی تەواوكردنی پێكھاتەی حكومەت بخاتە دەنگدانەوە، وەك ھەندێك سەرچاوەی عێراقییش باسییان كردووە، پپێشنیارێكیش لەلایەن چەند پەرلەمانتارێكەوە كراوە، بۆ دەنگدان لەسەر ھەڵوەشانەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاكان.
ھاوكات، بەشێك لەلایەنە شیعەكانیش دەیانەوێت، بڕگەیەك لەبارەی دەستێوەردان و پێشێلكارییەكانی ئەمریكا لە عێراق، بخەنە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی ئەمڕۆ.
K24