عەمار حەکیم، نیازەکەی خۆی بۆ عادل عەبدولمەهدیی سەرۆک وەزیران، ئاشکرا کردووە
ئەمڕۆ سێشەممە 30-4-2019، حەسەن فەدعەم، پەرلەمانتاری رەوتی حیکمە لە پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی وڵاتەکەی رایگەیاندووە، عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە نیازەکەی خۆی بۆ عادل عەبدولمەهدیی سەرۆک وەزیران، ئاشکرا کردووە.
هەروەک حەسەن فەدعەم رایگەیاندووە، عەمار حەکیم پێشنیازێکی بۆ وەرگرتنی وەزارەتێک لە حکوومەت، رەت کردووەتەوە و نیازی هەیە ببێتە ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی عێراق.
ئەو پەرلەمانتارەی رەوتی حیکمە ئاماژەی بەو وەڵامی عادل عەبدولمەهدی کردووە و رایگەیاندووە، عەبدولمەهدی پێشوازیی لەو هەنگاوی عەمار حەکیم کردووە و بەڵێنی داوە لە پەرلەمانیش کار بۆ بە یاساییکردنی کاری ئۆپۆزیسیۆن، بکات.