وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌سه‌ر خامنه‌یی دێته ده‌نگ
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: "كاتێك نێرده‌یه‌كی دیپلۆماسی له عێراق كار ده‌كات و بڵاوكراوه‌ی له‌و جۆره‌ی هه‌یه كه یه‌كێك له وڵاتانی دراوسێی عێراق و سێمبوله ئایینی یان سیاسییه‌كانی ده‌كاته ئامانج، ناكۆكه له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی ده‌ستووری عێراق و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه، به‌تایبه‌تی بنه‌ماكانی دراوسێیه‌تی باش و سیاسه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری سه‌رجه‌م وڵاتانی دیكه و نه‌بوونه به‌شێك له هیچ میحوه‌رێكی كێشه و ململانێكاندا".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه، عێراق له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه سیاسه‌ته‌كانی داده‌ڕێژێ، خاكه‌كه‌ی نه‌بێته رێڕه‌وێك یان خاڵێك بۆ زیانگه‌یاندن و ئازاردانی وڵاتانی دراوسێی، یان وڵاتێكی دۆست، یان زیانگه‌یاندن به وڵاتانی دیكه به رێگاكانی راگه‌یاندن یان ئابووری یان بازرگانی و سه‌ربازی و ئه‌منی".
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا ئاماژه به‌وه‌كراوه، ئه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا كردوویه‌تی، ناكۆكه له‌گه‌ڵ سرووشتی كاركردنی له وڵاتێكی دیكه‌دا به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی ڤییه‌نا بۆ په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان و نه‌ریته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌و بواره.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌توندی داوای له نێرده‌كانی وڵاتان كردووه له عێراق، رێز له‌و بنه‌مایانه و نه‌ریته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بواری دیپلۆماسییه‌ت بگرن له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیاندا و پێویسته ره‌چاوی ده‌ستووری عێراق و په‌یوه‌ندیه‌كانی وڵاته‌كه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێیدا بكه‌ن".
هه‌روه‌ها داوای له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كردووه ئه‌و بڵاوكراوه پڕ سوكایه‌تییه بسڕیته‌وه و رێگه به دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره بڵاوكراوانه نه‌ده‌ن له داهاتوودا و سوكایه‌تی به‌هیچ لایه‌نێك نه‌كه‌ن كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق درووشت ده‌كات.
K24