لێژنەی هەماهەنگیی عێراق- رووسیا کۆ دەبێتەوە

لێژنەی هەماهەنگیی عێراق- رووسیا کۆ دەبێتەوە
لێژنەی هەماهەنگیی عێراق- رووسیا لە بەغدای پایتەختی عێراق کۆ دەبێتەوە.

ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە میدیا رووسییەکانی راگەیاندووە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 25-4-2019 محەمەد عەلی حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق و یۆری بۆریسۆڤ، جێگری سەرۆک وەزیرانی رووسیا ک بوونەوە.

هەروەک ئەحمەد سەحاف رایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا، محەمەد حەلی حەکیم و یۆری بۆریسۆڤ تاوتوێی هەماهەنگیی نێوان بەغدا و مۆسکۆ لە بوارەکانی ئابووری، کشتوکاڵ، تەکنۆلۆجیا، پێدانی ڤیزا بە خاوەنکار و وەبەرهێنەران و ئاسانکاری بۆ گەشتە ئاسمانییەکانیان کردووە.











باسنيوز
Top