سەدر: هه‌ندێك له‌ ژنان سه‌رنجی پیاوان راده‌كێشن و هه‌ندێك له‌ پیاوانیش ته‌شقه‌ڵه‌ به‌ ژنان ده‌كه‌ن

سەدر: هه‌ندێك له‌ ژنان سه‌رنجی پیاوان راده‌كێشن و هه‌ندێك له‌ پیاوانیش ته‌شقه‌ڵه‌ به‌ ژنان ده‌كه‌ن
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در باسی شه‌ش به‌ڵای عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت: "دواهه‌مینیان ته‌ماشاكردنی فیلمی ئابڕووبه‌ر و ته‌شقه‌ڵه‌كردن و هه‌ڕه‌شه‌كردنه‌ له‌‌ ژنان".

سه‌در رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ تویته‌ره‌وه‌ نووسی: "عێراق ركابه‌ریی پله‌ی یه‌كه‌م ده‌كات له‌ ته‌ماشاكردنی فیلمه‌ پۆڕنۆكان و ته‌شقه‌ڵه‌كردن و هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ ژنان".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هه‌ندێك له‌ ژنان سه‌رنجی پیاوان راده‌كێشن و هه‌ندێك له‌ پیاوانیش ته‌شقه‌ڵه‌ به‌ ژنان ده‌كه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانیان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی زه‌مكردن وفیتنه‌یی و بڕیاردانی خێرا و هه‌واڵی ناڕاست و شه‌ڕ و ئاژاوه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ی‌ ڤیدیۆی بێ مانا و بڵاوبوونه‌وه‌ی تائیفه‌گه‌ریی و چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ی هاوشێوه‌یه‌".

سه‌در له‌ تویته‌كانی رۆژانی رابردووشدا باسی چه‌ند به‌ڵایه‌كی دیكه‌ی وه‌ك مادده‌ی هۆشبه‌ر و پێكدادانی نێوان خێڵ و هۆزه‌كانی عێراق به‌هۆی شه‌ڕه‌ سه‌گ و شه‌ڕه‌ پشیله‌وه‌ ده‌كات.

هه‌روه‌ها به‌رتیل وه‌رگرتن و به‌رتیلدان له‌ داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و فرت و فێڵ له‌ قوتابخانه‌ و زانكۆكان و هه‌ڕه‌شه‌كردنی نه‌خۆشه‌كان له‌ پزیشكه‌كانیشی به‌ جۆری دیكه‌ی به‌ڵا ناوبردووه‌ كه‌ به‌رۆكی عێراقییه‌كانی گرتووه‌.






K24 -
Top