وادەی سەردانی عەبدولمەهدی بۆ سعودیە ئاشکرا دەبێت

وادەی سەردانی عەبدولمەهدی بۆ سعودیە ئاشکرا دەبێت
وادەی سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ شانشینی سعودیە، ئاشکرا دەبێت.



سەرچاوەیەکی سیاسیی عێراقی بە ماڵپەڕی (RT)ی رووسی راگەیاندووە، هەریەکە لە وەزیرانی دەرەوە، نەوت، کارەبا و بازرگانی یاوەریی عادل عەبدولمەهدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سعودیە دەکەن.



ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە عادل عەبدولمەهدی رۆژی چوارشەممە 17-4-2019 سەردانی سعودیە دەکات و چاوەڕێ دەکرێ لەگەڵ سەلمان بن عەبدولعەزیزی شا و محەمەد بن سەلمانی شازادەی جێنشینی سعودیە، کۆ ببێتەوە.



هەروەک لەو ماڵپەڕە ئاماژەی پێ کراوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەخت لەسەر جێبەجێکردنی بڕگەکانی رێککەوتنی بەغدا و ریاز دەکاتەوە.









باسنيوز
Top