پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەبارەی هەموارکردنەوەی یاسای دەستەی دەستپاکی دەکات

پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەبارەی هەموارکردنەوەی یاسای دەستەی دەستپاکی دەکات
پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی داهاتووی خۆیدا، تاوتوێی هەموارکردنەوەی یاسای دەستەی دەستپاکی (نەزاهە)، دەکات.

ماڵپەڕی فەرمیی پەرلەمانی عێراق کارنامەی کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 11ـی رۆژی چوارشەممە 17-4-2019ـی بڵاو کردووەتەوە، کە کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆ ئەنجام دەدرێت.


کارنامەی کۆبوونەوەکە:


- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای ئیدارەی دارایی.

- خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان.

- خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای دەستەی باڵای دەریایی عێراقی.

- خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای ئەندامبوون (چونە پاڵ)ی عێراق لەبانکی وەبەرهێنانی ئاسیای بۆ ژێرخان.

- پێشکەشکردنی راپۆرتێک و گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆژەیاسای شارە پیشەسازییەکان.

- پێشکەشکردنی راپۆرتێک و گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای دەستەی دەستپاکیی ژمارە 30ـی ساڵی 2011.










باسنيوز
Top