ئەمریکا هەوڵی دابڕانی عێراق لە ئێران و نزیککردنەوەی لە سعوودیە دەدات
لە 3ی نیسانی ئەمساڵ 2019، شاندێكی باڵای ئابووریی عه‌ره‌بستانی سعوودیە، كه نزیكه‌ی 100 كه‌س ده‌بوون، به سه‌رۆكایه‌تیی ماجید بن عه‌بدوڵا ئه‌لقه‌سبی، وه‌زیری وه‌به‌رهێنانی سعوودیه گه‌یشته به‌غدا و جگەلە كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی وڵاتەکەی له پایتەختی عێراق، رێککەوتنێکی 13 خاڵییان لەگەڵ حکوومەتی عێراق، لە بوارە جیاجیاکانی ئابووری و ئیداری و سیاسی‌دا واژۆ کرد.
رۆژی 4ی نیسانی 2019ش، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری وزه و سەرۆكی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگیی عێراق- سعوودیه رای گه‌یاند، كه یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان له‌گه‌ڵ سعوودیه ئیمزا كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌با بۆ عێراق دابین بكات.
ئەوەش لە کاتێکدایە، کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ گەمارۆ خستنە سەر ئێران، لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەرفەتی 90 رۆژی دیکەی بە عێراق درێژ کردووەتەوە، کە چیتر کارەبا و غاز لە ئێران نەکڕێت.
لەمبارەیەوە، سامر عه‌باس ئه‌لغه‌زبان، جێگری سه‌رۆ وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری وزه و سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگیی عێراق- سعوودیه، له لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە داوە: "عێراق له‌گه‌ڵ لایه‌نی سعوودیه، یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنی ئیمزا كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق به سعوودییه‌وه ببه‌سترێته‌وه، تا كاره‌بای بۆ دابین بكات و چه‌ند وێستگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با دروست بكات".
ئاماژەی بەوەش داوە، کە سعوودیه ئاماده‌یه له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا وه‌به‌رهێنان له عێراقدا بكات.
هاوكات ماجید بن عه‌بدوڵا ئه‌لقه‌سبی، وه‌زیری وه‌به‌رهێنانی سعوودیه رای گەیاندووە، كاركردن له ده‌روازه‌ی سنووری عه‌رعه‌ری نێوان هه‌ردوو وڵات به‌رده‌وامه و له ماوه‌ی شه‌ش مانگی داهاتوودا کارەکان تەواو دەبن و دەکرێتەوە.
لەم بارەیەوە، سیاسەتوان، دکتۆر مەحموود عوسمان بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند، دامەزراندنی پەیوەندییەکی باش بۆ عێراق لەگەڵ سعوودیە و وڵاتانی کەنداو، سوودی باشی بۆ عێراق دەبێت، بەتایبەتی لەڕووی ئابوورییەوە، بەڵام گرنگە لەو بابەتەدا عێراق حسابێک بۆ ئێران بکات، چونکە ئاسان نییە عێراق لە هەژموونیی ئێران بچێتە دەرەوە، گوتی: "ئێران رۆڵی زۆرە لەگەڵ عێراق، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بۆ عێراق باشە کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی، بەتایبەتی سعوودیە و کەنداو زیاتر بکات، بە شێوەیەک نەگات بە دژایەتیکردنی ئێران".
هاوکات لەمبارەوە د. سامان شاڵی، چاودێری سیاسی و شارەزا لە سیاسەتی ئەمەریکا بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: "نزیکبوونەوەی عێراق لە سعوودیە و هاتنەوەی سعوودیە بۆ عێراق لەڕووی سیاسی و ئابوورییەوە بە دڵی ئەمریکایە، گوتی: "ئەمریکا هەر هەنگاوێک بە باش دەزانێ، کە ببێتە هۆی دوورخستنەوەی عێراق لە ئێران، بەڵام لەڕاستیدا عێراق لە هەندێ رووەوە خۆی بووەتە ئێران، ئەوەتا ئێران بەئاشکرا داوا لە عێراق دەکات، هێزەکانی ئەمەریکا لەسەر خاکەکەی دوور بخاتەوە."
ئاماژەی بەوەش دا، ئێستا عێراق بووەتە گۆڕەپانی ململانێی ئەمریکا و ئێران لە ناوچەکە و سعوودیە و وڵاتانی کەنداویش بەشێکن لەو سیاسەتەی ئەمریکا لە ناوچەکە گرتوویەتییە بەر، لە بەرامبەر بە دوورخستنەوەی هەژموونی ئێران، لەو وڵاتانەی ئێران توانیویەتی پێگەی خۆی تیایاندا قایم بکات، بەتایبەتی سووریا و عێراق، کە ئەمریکا دەیەوێ ئەو دەستەی ئێران لە سەریان چ لەڕووی سیاسی، یان ئابووری بێت، دوور بخاتەوە".
باسنيوز