پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانیی فەتح: لەگەڵ تورکیا رێک کەوتووین لەسەر دەرکردنی تیرۆریستانی پەکەکە

پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانیی فەتح: لەگەڵ تورکیا رێک کەوتووین لەسەر دەرکردنی تیرۆریستانی پەکەکە
پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانیی فەتح (حەشد شەعبی) لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، کە عێراق لەگەڵ تورکیا رێک کەوتووە لەسەر دەرکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە وڵاتەکەی.



فازڵ فەتلاوی، پەرلەمانتاری فەتح بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، حکوومەتی عێراق رێنمایی داوەتە فەرماندەیی هێزە عێراقییەکان بۆ هەماهەنگیکردن لەگەڵ تورکیا لە دژی پەکەکە.



فازڵ فەتلاوی پێی وایە پێویستە عێراق تێڕوانینێکی هاوبەشی لەگەڵ تورکیا و وڵاتانی دیکەی دراوسێی عێراق لەبارەی تیرۆرەوە هەبێ و رایگەیاندووە، ”دەرکردنی پەکەکە ئاسانکاریی بۆ عێراق دەکات لە داواکردن لە هێزەکانی تورکیا بۆ دەرچوون لەسەر خاکی عێراق“.



باسنيوز
Top