موقتەدا سەدر: هەڵمەتێک دژی گەندەڵەکانی عێراق دەست پێ دەکات
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە، کە گەندەڵیی سیاسییەکانی عێراق راستییەکی حاشاهەڵنەگرە و ئاشکراترە لە رووناکیی خۆر.
موقتەدا سەدر ئەمڕۆ سێشەممە 16-4-2019، هەڵمەتەکەی دەست پێ کردووە و رایگەیاندووە، کە بەبێ بەکارهێنانی چەک و تەنیا بە خستنەڕوو، رووبەڕووی گەندەڵەکانی وڵاتەکەی دەبێتەوە ”ئەگەر لە ژیان مام، ئەگەریش نەمام، ئەوا داوای فاتیحا لە ئێوە دەکەم“.
رێبەری رەوتی سەدر بەشێک لە هۆکاری بڵاوبوونەوەی گەندەڵی دەخاتە ئەستۆی گەلەکەی و رایگەیاندووە، پێویستە چیتر خەڵک دەنگ بە سیاسییە گەندەڵەکان نەدات و پشتیوانییان نەکات.
باسنیوز