ئەیاد عەللاوی: پێویستە حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی عێراق ببێته‌ ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی

ئەیاد عەللاوی: پێویستە حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی عێراق ببێته‌ ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی
ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی نیشتمانی، داوا ده‌كات حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی عێراق ببێته‌ ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی.

عه‌لاوی به‌ پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی (الحرة عراق) گوتووه‌: "دوای شكستی داعش و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریاندا، ئه‌ركی حه‌شدی شه‌عبی كۆتایی هاتووه‌، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌ هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رگا له‌ رووی عێراق بكرێته‌وه‌ و ببێته‌ ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی".

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی به‌ پێویستی ده‌زانێت سوپای عێراق تۆكمه‌ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئاسایش و ئارامی عێراق بپارێزێت بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به هیچ هاوكارییه‌ك هه‌بێت.

قسه‌كانی عه‌لاوی له‌ كاتێكدایه‌ به‌شیكی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌و هێزه‌ رۆژی 26/11/2016 وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌ عێراق له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر یاساكه‌یان درا و وه‌ك به‌شێك له‌ سیستمی سه‌ربازی و به‌رگری ناوده‌برێن و سه‌ر به‌ ئۆفیسی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانن. به‌ڵام به‌شێكی زۆری ئه‌و هێزانه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ نزیكن و له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی عێراقیش ده‌جوڵێنرێن.







K24 -
Top