نێردەی ئەمریکا: پاسداران 600 سەربازی ئەمریکی لە عێراق کوشتووە
برایان هۆک، نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لە برۆکسل رایگەیاندووە، قاسم سولەیمانیی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی ”دەستی سوورە بە خوێنی ئەمریکییەکان“.
برایان هۆک پێی وایە بە تیرۆریست ناساندنی پاسداران و قاسم سولەیمانی هەنگاوێکە بۆ کەمکردنەوەی کوشتنی سەربازان و هاووڵاتییانی ئەمریکی.
نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران هەروەها رایگەیاندووە، کە لە دوای پرۆسەی رووخاندنی رژێمی بەعسی عێراق لە ساڵی 2003ـەوە، سوپای پاسداران 608 سەربازی ئەمریکی لە عێراق کوشتووە.
شەوی 8-4-2019، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئیدارەی وڵاتەکەی بە سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ، سوپای پاسدارانی خستە ناو لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکان.
باسنيوز