داعش هێرش دەکاتە سەر حەشدی ئەنبار
میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانی وڵاتەکە باسیان لەوە کردووە، کە هێرشەکە شەوی رابردوو کراوەتە سەر بارەگای فەوجی چواری لیوای کەڕمەی حەشدی عەشائیری لە پارێزگای ئەنبار و ماوەی 30 خولەک شەڕ و پێکدادان رووی داوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10-4-2019، داعش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەرپرسیارێتیی خۆی لەو هێرشە راگەیاند، کە بووە هۆی کوژرانی چەکدارێکی حەشدی عەشائیری و برینداربوونی چەکدارێکی دیکە.
باسنیوز