تەواوکردنی پێكھاتەی حكوومەتی عێراق زیاتر دوا دەكەوێت

تەواوکردنی پێكھاتەی حكوومەتی عێراق زیاتر دوا دەكەوێت
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی سبەی بڵاوكردەوە و دەنگدان لەسەر تەواوكردنی پێكھاتەی حكوومەتی تێدا نییە.

بەگوێرەی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە كۆبوونەوەكەی سبەی چوارشەممەدا، گفتوگۆ لە بارەی چەندین پڕۆژە یاسایەك دەكرێت، لەوانە ھەمواری یاسای چاودێریی كۆمەڵایەتی و یاسای وەبەرھێنانی مەدەنی و چەند پڕۆژە یاسایەكی دیكە، بەڵام دەنگدان لەسەر تەواوكردنی پێكھاتەی حكوومەتی تێدا نییە.

بڕیار بوو ئەمڕۆ 9/4/2019 كۆبوونەوەكە بكرێت، بەڵام بەھۆی ئەوەی ساڵیادی رزگاركردنی عێراق و پشووی فەرمییە، سبەی بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەكە دیاركراوە.




K24 -
Top