"حه‌شدی سوننی" دروست ده‌كرێت
محه‌مه‌د ره‌زا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندووه: "هه‌ر هێزێكی چه‌كدار له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ت و ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی دروست بكرێت، به میلیشیا و نابه‌رپرس داده‌نرێت و ده‌بێته هۆی دروستكردنی كه‌لێنێكی گه‌وره و كێشه له‌و ناوچانه‌دا، له كاتێكدا له بنه‌ڕه‌تدا خۆمان له بوونی كێشه‌دا له‌و ده‌ڤه‌رانه ده‌وڵه‌مه‌ندین".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "هه‌ر چه‌نده هیچ زانیارییه‌كی وردم له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌ستنه‌كه‌وتووه، به‌ڵام له میدیاكانه‌وه ئاگادار بووم و له رێگه‌ی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیشه‌وه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ین".
ئه‌وه له كاتێكدایه رۆژی شه‌ممه 6/4/2019 پۆلیسی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاشكرایكرد "فۆڕمی تایبه‌ت به وه‌رگرتنی ئه‌ندام له هێزه‌كانی "حه‌شدی سوننی" له پارێزگاكه بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و به‌شێك ده‌بن له حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك ئه‌وه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان باسی ده‌كه‌ن".
سه‌رچاوه‌یه‌كیش كه نه‌یوستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی (بغداد اليوم)ـی گوتووه: "ئه‌وانه په‌یوه‌ستن به مه‌هدی سومه‌یدعی موفتی سوننه، فۆڕم به‌سه‌ر گه‌نجه‌كاندا دابه‌شكراوه له نه‌ینه‌وا به‌تایبه‌تی گه‌نجانی ناو شاری مووسڵ و داوایان لێكراوه بێنه ریزی لیوای ئوم ره‌بیعه‌ینی سه‌ر به حه‌شدی سوننی نوێ".
سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تی: "ئامانج له پێكهێنانی ئه‌و هێزه بۆ ئه‌وه‌یه ئاسایشی ناوچه‌كانی خۆیان بپارێزن و رێگه له گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بگرن".
K24 -