پەرلەمانتارێکی عێراقی: هەر وڵاتێک یەک دینارمان بداتێ تفبارانی دەکەم
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، فائق شێخ عەلی، سەرۆکی لێژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق داوای لە وڵاتانی کۆمەکبەخش کردووە یەک دینار و درهەم و ریال نەدەنە حکوومەتی عێراق،
فائیق شێخ عەلی پێی وایە ئەو برە پارانەی وڵاتانی کۆمەکبەخش دەیدەنە عێراق، دەچێتە گیرفانی ”دز و گەندەڵەکان“.
سەرۆکی لێژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق داوای لە وڵاتانی کۆمەکبەخش کردووە لە بڕی پارەدان، خۆیان پرۆژەکان بۆ عێراق جێبەجێ بکەن و ئەگەر پارەش بدەنە حکوومەتی عێراق، ئەوا ئەو تفبارانیان دەکات.
باسنيوز