عەشیرەتێکی باشووری عێراق پشتگیریی بە هەرێمبوونی بەسرە دەکات
شێخ زەڕغام سەباح عەرمش ئەلمالکی، شێخی گشتیی هۆزەکانی بەنی مالیک لە باشووری عێراق بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، بە بەهەرێمبوونی بەسرە، ”بەشێک لە مافە زەوتکراوەکانی بەسرە دەگەڕێتەوە“.
شێخ زەڕغام سەباح عەرمش ئەلمالکی هۆشداریی داوە لەوەی ”بەڵا سیاسییەکان“، کە بەمەست لێی سیاسەتمەدارانی بەسرەیە، هەوڵ دەدەن بە بەدەستهێنانی پارە و سامان، هەنگاوەکانی بە هەرێمبوونی بەسرە دوا بخەن.
ئەو شێخە پێی وایە بەهەرێمکردنی بەسرە بەشێک لە مافە زەوتکراوەکانی بەسرە دەگەڕێنەوە، کە بەهۆی گرنگییی پێنەدانی حکوومەتی عێراق و خراپیی بەرپرسانی شارەکە، رووبەڕووی بەسرە بووەتەوە.
پارێزگای بەسرە، کە کەوتووەتە باشووری عێراق و بە شادەماری ئابووریی ئەو وڵاتە دادەندرێ، لەلایەن حکوومەتی ئەو وڵاتەوە بە تەواوی پشتگوێ خراوە و دانیشتووانەکەی تەنانەت لە ئاوی خواردنەوە بێ بەشن، بۆیە چەند ساڵێکە هەوڵی راگەیاندنی هەرێمی بەسرە دەدەن.
باسنيوز