سعودیە بە بڕی یەک ملیار دۆلار بەشداریی پەرەپێدانی عێراق دەکات.
ماجد بن عەبدوڵڵا ئەلقەسەبی، وەزیری بازرگانی و وەبەرهێنانی سعودی و سەرۆکی شاندی ئەو وڵاتە بۆ عێراق رایگەیاندووە، شا سەلمان بن عەبدولعەزیزی شای وڵاتەکەی شارێکی وەرزشی لە بەغدا دروست دەکات وەک دیارییەک بۆ عێراقییەکان.
ماجد بن عەبدوڵڵا ئەلقەسەبی هەروەها رایگەیاندووە، سعودیە بە بڕی یەک ملیار دۆلار بەشداریی پەرەپێدانی عێراق دەکات.
لە بارەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی ریاز و بەغدا، وەزیرە سعودییەکە رایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 4-4-2019، سعودیە کونسوڵخانەیەک لە بەغدا دەکاتەوە و لە هەنگاوی دووەمیشدا، سێ کونسوڵخانە لە سێ شاری دیکە دەکاتەوە.
کردنەوەی کونسوڵخانە لە سعودیە لە کاتێک دایە، کە بەپێی بنەماکانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، پێویستە وڵاتان باڵیۆزخانە لە پایتەختی وڵاتانی دیکە بکەنەوە نەک کونسوڵخانە.
باسنیوز