لە عێراق كارتى نیشتمانى به قەرەجەکان دەدرێت
ئه‌نعام خه‌زاعی، ئه‌ندام په‌رله‌مانى عێراقى، له ڕاگه‌یاندراوێكى ڕۆژنامه‌وانى ڕوونیكرده‌وه، "وه‌زاره‌تى ناوه‌خۆ یه‌كه‌م كارتى نیشتمانى به قەرەجەکان دا، به‌بێ ئه‌وه‌ى له كارتى نیشتیمانى ئاماژه به‌وه بدرێت كه قه‌رەجن، چونكه له ڕابردوو له پێناسى بارى شارستانى ئاماژه‌یان پێده‌كرا".
ئه‌و كاره به یه‌كه‌م هه‌نگاو داده‌نرێت بۆ نه‌هێشتنى جیاكارى، به پێى داتاى ساڵى 2005، ڕێژه‌ى قه‌ره‌جەکان به 50 هه‌زار كه‌س له عێراق مه‌زنده ده‌كران کە له چه‌ند شارێكى جیاوازى عێراق نیشته‌جێن.
باسنيوز