ئەمریکا بۆ دەستگیرکردنی بەغدادی 25 ملیۆن دۆلار دەداتە خەڵکی ئەنبار
ئەمڕۆ چوارشەممە 3-4-2019، پۆلیسی پارێزگای ئەنبار رایگەیاندووە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا هەزاران پارچە کاغەزیان بەسەر خەڵکی ئەنباردا فڕێ داوە، کە تێیاندا نووسراوە، هەر کەسێک زانیاریی لەبارەی شوێنی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش ئاشکرا بکات، ئەوا خەڵات دەکرێت.
هەروەک لەسەر کاغەزەکان نووسراوە و پۆلیسی ئەنبار پشتڕاستی کردووەتەوە، خەڵاتەکەی ئەمریکا بۆ هەرکەسێک زانیاریی لەبارەی شوێنی ئەبوبەکر بەغدادی بدات، 25 ملیۆن دۆلارە.
پۆلیسی ئەنبار بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە، کە نووسراوەکان زۆرتر بەسەر ناوچەکانی نیشتەجێبوونی بەدووەکانی بیابانی ئەنبار و شارۆچکەکانی سەر سنووری عێراق لەگەڵ سووریا، ئوردن و سعودیە بڵاو کردووەتەوە.
باسنيوز