ئەنجومەنی پارێزگا دەنگ بە بەهەرێمبوونی بەسرە دەدات
نازم نەمر، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، لە کۆبوونەوەی ئەنجومونەدا، 21 ئەندام لە کۆی 35 ئەندام، دەنگیان بە بەهەرێمبوونی پارێزگاکەیان دا، لەکاتێکدا بۆ بڕیاری بوون بە هەرێم، پێویستە 11 ئەندام رازی بێت.
نازم نەمر هەروەها رایگەیاندووە، ئەنجومەنی پارێزگا فەرمانگەی یاسایی راسپاردووە بۆ بەدواداچوونی ئەو بابەتە و جێبەجێکردنی رێکارە یاساییەکان.
بەپێی دەستووری هەمیشەیی عێراق، هەموو پارێزگاکانی عێراق مافی داواکردنی بوون بە هەرێمیان هەیە، بەو مەرجەی یەک لە دەی دەنگدەرانی پارێزگاکە یان یەک لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا، داوای بوون بە هەرێم بکەن.
پارێزگای بەسرە، کە کەوتووەتە باشووری عێراق و بە شادەماری ئابووریی ئەو وڵاتە دادەندرێ، لەلایەن حکوومەتی ئەو وڵاتەوە بە تەواوی پشتگوێ خراوە و دانیشتووانەکەی تەنانەت لە ئاوی خواردنەوە بێ بەشن، بۆیە چەند ساڵێکە هەوڵی راگەیاندنی هەرێمی بەسرە دەدەن.
باسنيوز