عەبدولمەهدی سەردانی سعودیە دەکات

 عەبدولمەهدی سەردانی سعودیە دەکات
سەرۆکی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی سەردانی سعودیە دەکات.



بەرهەم ساڵح، سەرۆکی عێراق بە رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)ی راگەیاندووە، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانی سعودیە و وڵاتانی دراوسێی عێراق دەکات.



هەروەک سەرۆکی عێراق رایگەیاندووە، عادل عەبدولمەهدی ”لە ناوەڕاستی ئەم مانگە“ (مانگی 4ـی 2019)، سەردانەکەی بۆ سعودیە و وڵاتانی دراوسێی عێراق، ئەنجام دەدات.



سەرۆکی عێراق ئاشکرای کردووە، کە ”لە ماوەیەکی نزیکدا“، شاندێکی باڵای سعودیەش سەردانی عێراق دەکات.



باسنیوز
Top