گەشتیاران نیگەرانن لە رەوشی فڕۆکەخانەکانی عێراق

گەشتیاران نیگەرانن لە رەوشی فڕۆکەخانەکانی عێراق
گەشتیاران نیگەرانن لە رەوشی خزمەتگوزارییەکان و پێشکەوتنی فڕۆکەخانەکانی عێراق.

هاووڵاتییانی عێراقی بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک و گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، خراپیی رەوشی فڕۆکەخانەکانی وڵاتەکەیان دەردەخەن.

وەک لە وێنەکاندا دیارە، ئاودەستی فڕۆکەخانەی بەغدا زۆر پیسە و ئاوی لێ دەچێ و گەشتیارانیش لە فڕۆکەخانەی ناسرییە، ناچار دەبن لەبەر تیشکی گەرما و لەژێر خێوەتدا، چاوەڕێی فڕۆکەکانیان بکەن.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، گەنجێک چووەتە ناو فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی عێراقی و جامی ژووری کاپتنی کردووەتەوە و بە گاڵتەوە لەگەڵ برادەرەکانی، هاوار دەکات یەک نەفەر ماوە فڕۆکەکە پڕ بێ بۆ بەلجیکا.











باسنيوز
Top