نوجەیفی: ئەگەر حەشدی شەعبی هەڵوەشێتەوە ئێمەش حەشدی نەینەوا هەڵدەوەشێنینەوە
نوجەیفی ئەمشەو لە دیمانەیەكی كەناڵی تەلەڤزیۆنی (دیجلە)ی عێراقیدا ئاماژەی بەوەش دا كە حەشدی شەعبی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە وەكو گرووپێك لە دەرەوەی سوپا مامەڵەی لەگەڵ كراوە، یاسای حەشدی شەعبی وای كردووە ئەم هێزە لە دەرەوەی سوپاوە كار بكات.
لەبارەی بەردەوامیی دۆخی خراپی مووسڵیشەوە گوتی كە دەسەڵاتی لاوازی حكوومەت وای كردووە دەستدرێژی بكرێتە سەر یاسا لە مووسڵ و گەندەڵی پەرە بستێنێ.
نوجەیفی ئاماژەی بە تێوەگلانی نەوفەل عاكوب پارێزگاری لەسەر كار لادراوی مووسڵیشەوە گوتی چەند لایەنێكی سیاسی دەستی عاكوبیان ئاوەڵا كرد بۆ تێوەگلان لە گەندەڵی، بەو مەرجەی دەست لە كاروباری سیاسی وەرنەدات.
باسنيوز