نوری و سەلیم ده‌بنه‌ جێگری سه‌رۆك كۆمار

نوری و سەلیم  ده‌بنه‌ جێگری سه‌رۆك كۆمار
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 28/3/2019، هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرایكرد، نووری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا پۆستی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری عێراق وه‌رده‌گرێت. له‌ هه‌مان كاتدا بڕیارێكی "نیمچه‌ كۆتایی" هه‌یه‌ كه‌ سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی خوولی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆك كۆمار وه‌ربگرێت".

له‌وباره‌یه‌وه‌ عالیه‌ نوسه‌یف، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتوویه‌تی: "له‌ ده‌ستووردا هاتووه‌ سه‌رۆك كۆمار جێگری بۆ دابنرێت، ئه‌و بابه‌ته‌ دواكه‌وتووه‌ هه‌ر چه‌نده‌ زیاتر له‌ سێ مانگه‌ كوتله‌ سیاسییه‌كان رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كردووه‌ كه‌ نووری مالیكی، بكرێته‌ جیگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆمار".

هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "له‌ رێككه‌وتنه سیاسییه‌‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراقدا، پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆك كۆمار بۆ پێكهاته‌ی سوننه‌ یه‌كلابووه‌ته‌وه‌، چه‌رچه‌نده‌ خۆیان له‌سه‌ر دیاریكردنی كه‌سێك رێكنه‌كه‌وتوون. به‌ڵام ئێستا زانیاری هه‌یه‌ كه‌ تا راده‌یه‌ك پۆسته‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌لیم جبووری، یه‌كلایی بووه‌ته‌وه"‌.






K24
Top