بەها ئەعرەجی : بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا گۆڕانکاری لە عێراق دروست دەکات و لەوانە ناوچە كێشە لە سەرەكان
رۆژی دووشەممە 25-3-2019، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری داننان بە خاوەنداریی ئیسرائیل بۆ بەرزاییەکانی جۆڵان لەسەر سنووری نێوان سووریا و ئیسرائیل، واژۆ کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 26-3-2019، بەها ئەعرەجی، جێگری پێشووی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرکردە لە روتی سەدر لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ تەنیا کاریگەریی نەرێنی بەسەر کێشەی فەلەستینەوە نابێت.
بەها ئەعرەجی پێی وایە پێش واژۆکردنی ئەو بڕیارەش چەندین هەنگاو بۆ گۆڕانکاریی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نراوە و دوای بڕیارەکەش ناوچەکە بە تایبەت هەردوو وڵاتی عێراق و سووریا، رووبەڕووی گۆڕانکاری دەکاتەوە.
باسنیوز