نه‌جم جبووری: ئه‌وانه‌ی له رووداوی نقووم بوونی به‌له‌مه‌كه، كه‌مته‌رخه‌م بوونه به سزای خۆیان ده‌گه‌ن
نه‌جم جبووری، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا بە كوردستان24ی رایگه‌یاند، ژێرخانی مووسڵ كێشه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه و پێویستی به چاره‌سه‌ركردنه. له باره‌ی دۆخی ئه‌منیشه‌وه ئاماژەی بەوەدا ناهێڵن كه‌سانێك بۆ دۆخی مووسڵ ژه‌هری خۆیان بڕێژن و ده‌بێت پارێزگاری له شاره‌كه‌یان بكه‌ن.
نه‌جم جبووری، گوتی: "پرسی زۆری ژماره‌ی هێزه‌كان و بنكه‌كانیان له پارێزگای نه‌ینه‌وا گه‌وره كراوه، به‌شێكی خه‌ڵك به نه‌رێنی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه ده‌كه‌ن، ئێمه هێڵی سوورمان نییه، دۆسیه‌ی ئه‌منیی نه‌ینه‌وا له ده‌سته پۆلیسه، له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ئه‌منیی زێده‌ڕۆیی ده‌كرێت و له راستیدا دۆخه‌كه ده‌ڕوات به‌ڕێوه، كێشه‌ی گه‌وره له ژێرخانی شاری مووسڵدا هه‌یه، و پرده‌كان پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه و ئێمه‌ش وه‌ك شانه‌ی قه‌یران قسه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ئاوه‌دانه‌كردنه‌وه كردووه و پێمان گوتن ده‌بێت پردی جێگیر دروست بكرێن".
گوتیشی: "دۆسییه‌ی رووداوه‌كه ره‌وانه‌ی دادگا كراوه، ئه‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌م بێت، سزای خۆی وه‌رده‌گرێت، مووسڵ شاری هه‌مووانه، و ده‌بێت یه‌كگرتووبین و رێگه نه‌ده‌ین كه‌سانێك ژه‌هری خۆیان بڕێژن و ده‌بێت پارێزگاری لێ بكه‌ین".
K24