ئه‌مەریكا بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و به‌غدا له هه‌ماهه‌نگیدایه
جه‌یمس جێفری، گوتی: "ئێمه وه‌ك ئه‌مەریكا هاوپه‌یمانامان له هه‌ولێر و به‌غدا به هاوپه‌یمانێكی گرنگیان ده‌بینین له شه‌ڕی دژ به داعش، هه‌روه‌ها به هاوبه‌شێكی گرنگیشیان ده‌بینین كه‌چی له سووریا رووده‌دات. ئێمه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا، هه‌ولێر، توركیا، ئوردنییه‌كان و سعودییه‌كان له هه‌ماهه‌نگیداین بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كە له ناوچه‌كه هه‌یه".
گوتیشی: "له‌باره‌ی شه‌ڕی داعش مه‌ترسییه‌كه له عێراق زیاتر به به‌راوورد به سووریا، چونكه شكسته‌كه‌یان له سووریا نوێیه و تووشی شۆك بوون، به‌ڵام له عێراق كاتێكی زیاتریان له‌به‌رده‌ست بووه تاوه‌كو هێرش ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش داعش ئێستا هیچ شوێنێكی له‌به‌رده‌ست نه‌ماوه تاوه‌كو بتوانێت به‌ئاسانیی جموجۆڵ بكات".
K24