سەرۆک وەزیرانی عێراق یەکەمین سەردانی بۆ دەرەوەی وڵات ئەنجام دا
بڕیارە عەبدولمەهدی بەشداری لە لوتکەی سێ دەوڵەتی (میسڕ، ئوردن و عێراق) بکات و لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر و شا عەبدوڵای دووەمی شای ئوردن کۆببێتەوە.
کۆبوونەوەی لوتکەی هەرسێ وڵاتەکە، بە مەبەستی گفتوگۆکردنە لەبارەی پێشخستنی پەیوەندیی هەرسێ وڵات و فراوانکردنی هاریکارییەکان لە سەرجەم بوارەکاندا، جگە لە پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری و گەشەپێدانی ئابووریی یەکتر.
پاش ئەوەی لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨، عادل عەبدولمەهدی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق ڕاسپێردرا، ناوبراو بڕیاری دا چەند مانگێک سەردانی دەرەوەی وڵاتان نەکات و هەوڵی چارەسەرکردنی کێشە و کەموکوڕییە ناوخۆییەکان بدات.
باسنيوز