عادڵ عەبدولمەهدی داوا دەکات پارێزگاری نەینەوا و جێگرەکانی لەکار دوور بخرێنەوە
لە نووسراوەکەی "عادل عەبدولمەهدی"دا ئاماژە بەوەش کراوە بە تۆمەتی کەمتەرخەمی و ئیهمال، هەروەها بەهەدەردانی موڵک و ماڵی گشتی و ئیستغلالکردنی وەزیفەکەیان، دەبێ پارێزگاری نەینەوا و جێگرەکانی و تۆمەتبارانی پەیوەندیدار بە ڕووداوی خنکانی هاووڵاتییان لە پۆستەانیان دوور بخرێنەوە.
پاش ڕووداوی ژێر ئاوکەوتنی بەلەمەکەی مووسڵ و گیان لەدەستدانی زیاتر لە 100 کەس، لە ناوخۆی عێراق و لە ئاستی بەرپرسانی باڵادا کاردانەوەی زۆری لێ کەتەوە و هاووڵاتییانی مووسڵ خۆپیشادانیان دەست پێکردووە و خوازیاری دادگاییکردن و بە سازاگەیاندنی بەپرسانی پەیوەندیدارن.
هاوکات لەمبارەوە تاریق حەرب، یاساناسی بەناوبانگی عێراقی ڕای گەیاند، ئەو کەسانەی کە لە ڕووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەی مووسڵەوە تێوەگلاون، بەپێی یاسا سزا دەدرێن و سزاکەشیان زیندانیکردن تاوەکوو پێنج ساڵ دەبێت و ئەگەریش هەیە بۆ لەسێدارەدان بگۆڕێت، ”ئەوەش دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەو ڕووداوە یەکلایی دەکاتەوە“.