سەرۆکی رژێمی سووریا سەردانی بەغدا دەکات

سەرۆکی رژێمی سووریا سەردانی بەغدا دەکات
سەرۆکی رژێمی سووریا سەردانی عێراق دەکات و لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە 19-3-2019، رۆژنامەی (دیارە)ی لوبنانی لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە فالح فەیاز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراقی لەسەر هێڵە بۆ ئامادەکارییەکانی سەردانی بەشار ئەسەدی سەرۆکی رژێمی سووریا بۆ بەغدا.


رۆژنامەکە لەزاری چەند سەرچاوەیەکی سیاسیی سوورییەوە بڵاوی کردووەتەوە، کە تا ئێستا وادەی سەردانەکەی بەشار ئەسەد بۆ بەغدا دیاری نەکراوە، بەڵام ”سەردانەکە چاوەڕوانکراوە“.


بەشار ئەسەد، کە دوای کۆچی دوایی حافز ئەسەدی باوکی و لە ساڵی 2000 کرایە سەرۆکی سووریا، لە ساڵی 2011ـەوە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی بە ئاگر و ئاسن سەرکووت دەکات و سەرکردایەتیی رژێمەکەی لە شەڕی ناوخۆیی ئەو وڵاتە، دەکات.

لە مانگی ئاداری 2011ـەوە شەڕی ناوخۆیی لە سووریا لەنێوان گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن، رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و قاعیدە و رژێمی سووریا دروست بووە.











باسنيوز
Top