جێگری سەرۆكی ئەمەریكا و سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسیان لە شەڕی تیرۆر كرد.
ھەروەھا پێنس ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ئەمەریكا لەسەر یارمەتیدانی پێكھاتەكانی كریستیان و ئێزیدی عێراق بەردەوام دەبێت، كە زۆریان بەدەست رێكخراوی داعشەوە چەشتووە.
عێراق بووەتە چەقی ململانێی ئەمەریکا و ئێران، بەجۆرێک، باڵادەستبوون لە عێراق، بە سەرکەوتن و دەستکەوت لە لایەن هەر لایەکییان تەماشا دەکرێت.
k24