رۆژنامەی كەنداو: رێككه‌وتنی عێراق و ئێران، هیچ سوودێكی بۆ عێراق نییە و نابێ، تەنیا سوود بۆ بەرهەمی ئێرانییەكانە
رۆژنامه‌ی (العربي الجديد) له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی حكوومه‌تی عێراق نوسیوویه‌تی: "به‌شێكی زۆری ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی نێوان ئێران و عێراق، له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی پێشووی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌سه‌ری گه‌شتبوونه رێككه‌وتن، واژۆكردنیشی ته‌نها بۆ ته‌واوكردنی لایه‌نی یاسایی رێككه‌وتنه‌كان بووه".
ده‌رباره‌ی لایه‌نی سوودمه‌ند له رێككه‌وتنه‌كاندا گوتوویه‌تی: "ئێستا زۆر به ئه‌سته‌م ده‌توانرێت بازاڕی عێراق وا لێبكرێت سه‌ربه‌خۆ بێت، كاڵا و به‌رهه‌می ئێرانی زۆر به ئاسانی له‌سه‌ر حیسابی كاڵا و به‌روبوومی ناوخۆیی له عێراق رێگای بۆ واڵا كراوه. چونكه به‌شێكی رێككه‌وتنه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق نین و ته‌نها موجامه‌له‌ی ئێرانییه‌كان كراوه و به‌هیچ شتێكه‌وه په‌یوه‌ست نه‌كراون كه له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق بێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه په‌رله‌مانتارێكی عێراقی كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی بنووسرێت به رۆژنامه‌كه‌ی گوتووه: "ئێرانییه‌كان گرێبه‌ست و رێككه‌وتنه‌كانیان له عێراقه‌وه بۆ خۆیان برده‌وه و هه‌ژموونی خۆیان به‌سه‌ر بازاڕدا زیاتر كرد، ئێرانییه‌كان ته‌نانه‌ت به‌ڵێنی به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی چه‌م و زێیهكانیشیان نه‌دا كه ژماره‌یان 11 دانه‌یه و ده‌ڕژێنه ناو رووباری دیجله و به‌نداویان له‌سه‌ر درووستكردوون. ته‌نانه‌ت به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی دۆسێی كارگه‌كانی ئیرانیشیان نه‌دا كه بووه‌ته هۆی پیسكردنی ژینگه‌ی عێراق به تایبه‌تی له ناوچه‌كانی به‌سره و به‌دره و جه‌سان و دیاله".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كان عێراق 140 تا 200 ملیۆن دۆلاریش زیانی به‌رده‌كه‌وێت، چونكه ئه‌و 40 دۆلاره‌ی له هه‌ر سه‌ردانیكارێكی ئێرانی وه‌رده‌گیرا وه‌ك رسووماتی پێدانی ڤیزا، نه‌هێڵراوه".
K24