ئەمەریكا: ئێران هەوڵ دەدات عێراق بکاتە پارێزگایەکی وڵاتەکەی و رێگایەکی سەربازی بە عێراق بکاتەوە بۆ ناردنی چەک و تەقەمەنی بۆ حزبوڵڵای لوبنانی و رژێمی سووریا.

ئەمەریكا: ئێران هەوڵ دەدات عێراق بکاتە پارێزگایەکی وڵاتەکەی و رێگایەکی سەربازی بە عێراق بکاتەوە بۆ ناردنی چەک و تەقەمەنی بۆ حزبوڵڵای لوبنانی و رژێمی سووریا.
ئەمریکا هۆشداریی دەدات لەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەول دەدات عێراق بکاتە پارێزگایەکی وڵاتەکەی.



برایان هۆک، نێردەی تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران بە کەناڵی (حوڕە)ی وڵاتەکەی راگەیاندووە، حکوومەتی ئێرانی گرنگیی بە ژیانی خەڵکی خۆی نادات، ”بۆچی گرنگیی بە خۆشگوزەرانی گەلی عێراقی دەدات؟“.



برایان هۆک پێی وایە ئێران هەوڵ دەدات عێراق بکاتە پارێزگایەکی وڵاتەکەی و رێگایەکی سەربازی بە عێراق بکاتەوە بۆ ناردنی چەک و تەقەمەنی بۆ حزبوڵڵای لوبنانی و رژێمی سووریا.



ئەو لێدوانەی نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران دوای سەردانی حەسەن رۆحانیی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق دێت، کە رۆژی 11-3-2019 ئەنجامی دا و بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 13-3-2019، کۆتایی بەو سەردانە بهێنێت.



باسنیوز
Top