سێ شەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق تاووتوێی پڕۆژە یاسای دەرچوونی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەکات.
بەدر زیادی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی چاکسازیی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە: "سێشەممەی داهاتوو پەرلەمان تاووتوێی پڕۆژە یاسای دەرچوونی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەکات".
گوتیشی، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەسەر بوونی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، هاوپەیمانێتییەکانی سائیروون و فەتح بەردەوامن لە کارکردن بۆ تەواو کردنی پڕۆژە یاسای دەرچوونی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق.
ئەم هەوڵەی پەرلەمانی عێراق لە کاتێکدایە، پێچەوانەی سووریا، ئەمەریکا دەیەوێت پێگەی سیاسی و سەربازیی خۆی لە عێراق بەهێزتر بکات.
K24 –