نوێنەری ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران رێککەوتنی ئێران و عێراق بە زیان بۆ خەڵکی عێراق ناودەبات.

نوێنەری ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران رێککەوتنی ئێران و عێراق بە زیان بۆ خەڵکی عێراق ناودەبات.
برایان هووك، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مەریكا بۆ كاروباری ئێران سه‌باره‌ت به‌ ئامانجی سه‌ردانی حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆككۆماری ئێران بۆ عێراق به‌ كه‌ناڵی ئه‌لحوره‌ی راگه‌یاندووه: "ئێران ده‌یه‌وێت عێراق بكاته‌ پارێزگایه‌كی ئێران و عێراق بكاته‌ رێڕەوێک بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی سیاسی و سه‌ربازیی خۆی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا".

هۆشداریشیدا: "‌سه‌ردانی روحانی بۆ عێراق له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عێراقدا نییه"‌.

برایان هووك دەشڵێت:" دەبێت عێراق پشت به‌ به‌رهه‌مه‌كانی خۆی ببه‌ستێت و زۆر چاوی له‌ ئێران نه‌بێت چونکە بەخشینی عێراق لە سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران بەندە بە کەمکردنەوەی پشتبەستنی عێراق بە کارەبا و وزەی ئێران".

بەگوێرەی تویتێکی جواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئێران و عێراق دوێنی دووشەممە 11/03/2019، لەسەر هەماهەنگی ئاسایشی ناوچەیی، هەڵگرتنی باجی سەر ڤیزا، هێڵی پێکبەستی هەردوو وڵات لە رێگای شەمەندەفەر، پاککردنەوەی رووبارەکانی سەر سنوور دوای 43 ساڵ، ناوچەی پیشەسازی هاوبەش، هەماهەنگی ووزە و 20 ملیار دۆلار بارزگانی رێککەوتوون.







باسنیوز
Top