عێراق و ئێران لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتن
جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا نووسیویەتی: "لە رۆژی یەکەمی دیدارەکان لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق لەسەر چەند شتێک رێککەوتووین".
هەر بەگوێرەی تویتەکەی زەریف، عێراق و ئێران لەسەر هەماهەنگی لە ئاسایشی ناوچەیی، هەڵگرتنی باجی سەر ڤیزا، هێڵی پێکبەستی هەردوو وڵات لە رێگای شەمەندەفەر، پاککردنەوەی رووبارەکانی سەر سنوور دوای 43 ساڵ، ناوچەی پیشەسازی هاوبەش، هەماهەنگی ووزە و 20 ملیار دۆلار بارزگانی رێککەوتوون.
هەر دوێنێ و لە دوای کۆبوونەوەکانی، سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامهوانیدا رایگەیاند: "وڵاتەکەی، عێراق بە وڵاتێکی گرینگی ئیسلامی و عەرەبی دەزانێت کە دەتوانێ رۆڵی گرینگی لە پەیوەندی نێوان وڵاتانی ناوچەکەشدا هەبێت".
گووتیشی: "ئێران دەیەوێ هاوپەیمانییەک لەگەڵ عێراق پێکبهێنێ بۆ ئەوەی وڵاتانی دیکەی ناوچەکەش بێنە ناو ئەو هاوپەیمانییەوە".
K24