عێراق حه‌فته‌مین وڵاته له جیهان كه زۆرترین چه‌ك ده‌كڕێت
دامه‌زراوه‌یه‌كی جیهان تایبه‌ت به ئاشتی لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەک ئاشكرای كردووه ئێستا عێراق له ڕیزبه‌ندیی حه‌فته‌مین وڵاته له جیهاندا كه چه‌ك هاورده ده‌كات.
دامه‌رزاوه‌ی ستۆكهۆڵم بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی ئاشتی ( SIPRI) تازه‌ترین ڕیزبه‌ندیی خۆی له‌سه‌ر كڕینی چه‌ك و پێداویستییه سه‌ربازییەکان بڵاو کردووەتەوە كه تێیدا ده‌ری خستووه وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان 30% چه‌كی جیهان ده‌كڕن.
به‌پێی ڕیزبه‌ندی دامه‌زراوه‌كه لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سعوودیه له كڕینی چه‌ك به پله‌ی یه‌كه‌م دێت، چونكه 12%ی چه‌كی جیهان ده‌كڕێت له دوای ئه‌ویش هیندستان دێت كه 9.5 % چه‌كی جیهان ده‌كڕێت.
له رێزبه‌ندییه‌كه‌ی دامه‌زراوه وڵاتی عێراق به پله‌ی حه‌فته‌م هاتووه، چونكه له نێوان ساڵانی 2014 تاوه‌كو 2018 عێراق به بڕی 3.7 % چه‌كی كڕیوه.
دامه‌زراوه‌كه پێی وایه كه كه به‌روارد له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی دیكه‌ی جیهان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست زۆرترین چه‌ك ده‌كڕێت كه هۆكاره‌كه‌شی به‌هۆی بوونی شه‌ڕ و ململانێیه‌كی زۆرە كه له ناوچه‌یه‌دا هەیە.
باس‌نیوز