حەسەن گەیشتە بەغدا و سێ رۆژ دەمێنێتەوە

 حەسەن گەیشتە بەغدا و سێ رۆژ دەمێنێتەوە
سەرکۆماری ئێران، بۆ دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەتی عێراق، گەیشتە بەغدا، ئەمە یەکەم سەردانی حەسەن ڕۆحانییە بۆ بەغدا.



ماڵپەڕی فەرمیی حکوومەتی ئێران (ئیرنا) لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە، سەرکۆماری ئێران پێش لە سەردانەکەی بۆ بەغدا ڕای گەیاندبوو بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران پرسی "ترانزیت گرنگیی تایبەتی هەیە" و ئاشکراشی کردووە خوازیاری پەرەدان بە پەیوەندیی ئابووری و سیاسیی نێوان هەردوو وڵاتن.



ئەم سەردانەی حەسەن ڕۆحانی لە کاتێکدایە کە ئەمریکا و بەشێک لە وڵاتانی ئەورووپی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەوە تۆمەتبار دەکەن کەلە کاروباری ناوخۆیی عێرقدا دەستێوەردان دەکات و لەڕێگەی سوپای قودسەوە بەسەر میلیشیاکانی حەشدی شەعبیدا زاڵە.



بەڕیارە لەم سەردانەی حەسەن ڕۆحانیدا پرسەکانی ئابووری، بازرگانی، بابەتی تۆز و خۆڵ و قەیرانە ژینگەییەکان و گەشتیاری لە نێوان هەردوو وڵاتدا باس و گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت.



ئەم سەردانەی حەسەن ڕۆحانی بۆ بەغدا سێ ڕۆژ دەخایەنێت و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆ ببیێتەوە و هەندێ سەرچاوەش باسیان لەوە کردووە ڕۆحانی لەگەڵ عەلی سیاستانی گەورە مەرجەعی شیعەکانی عێراقیش کۆ ببێتەوە.



بۆ ئامادەکاریی ئەم سەفەرەی حەسەن ڕۆحانی بۆ بەغدا، دوێنێ محەمەدجەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، سەردانی بەغدای کردووە.




باسنیوز
Top